ئه رکانی حه ج. ( کردی).

بسم الله الرحمن الرحیم

 له‌ساڵی1969دا له‌ دێی داربه‌ڕووله‌ی نێوان عه‌ربه‌ت و سلێمانی مه‌لابووم، و هه‌موو رۆژێکیش بۆ خوێندن ده‌ڕۆیشتم بۆ سلێمانی، له‌ ئه‌سحابه‌ سپیدا دۆستێکی خۆشه‌ویستم هه‌بوو به‌ناوی کاک حه‌مه‌ساڵحی خه‌راجیانی، ئه‌م براده‌ره‌ هه‌موو جارێک له‌لای داده‌نیشتم و پێکه‌وه‌ قسه‌ی خۆشمان ده‌کرد و غیره‌تێکی ئاینی هه‌بوو..
رۆژێکیان گوتی: مامۆستا ده‌مه‌وێ ئینشائه‌ڵڵا بچم بۆ حه‌ج، جا ده‌مه‌وێ به‌کورتی پوخته‌یه‌کی حه‌جم له‌ لاپه‌ڕه‌یه‌ک یا دوانا بۆ بنووسی، بۆ ئه‌وه‌ی بزانم به‌چی حه‌جه‌که‌م داده‌مه‌زرێت..
پیرۆزباییم له‌سه‌ر ئه‌و نیازه‌ی پێ گوت، و خۆشحالیم ده‌ربڕی و گوتم: ئینشائه‌ڵڵا پوخته‌یه‌کی کورت و ئاسانت بۆ ده‌نووسم.. منیش ئه‌رکان و واجباتی حه‌ج و عه‌مره‌م بۆ نووسی له‌ته‌ک ئه‌و شتانه‌ی که‌ به‌ ئیحرامه‌وه‌ حه‌رامن.. و پێم گوت: کاک حه‌مه‌ساڵح! ئه‌رکانه‌کان بریتین له‌و شتانه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌کێکیان به‌جێ نه‌هێنی حه‌جه‌که‌ت به‌تاڵه‌و قبوول نابێت.. و به‌ فیدیه‌و قه‌ره‌بووش چاره‌سه‌ر ناکرێت.. واجباتیش ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێ بیان که‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناتوانییه‌ک رووی دا، یا له‌به‌ر نه‌خۆشییه‌ک ئه‌نجام نه‌درا ئه‌وا ده‌توانی که‌فاره‌تی بده‌یت و به‌و که‌فاره‌ته‌ قه‌ره‌بووی ناته‌واوییه‌که‌ بکه‌یته‌وه‌..
کاک حه‌مه‌ ساڵح رۆیشت و حه‌جه‌که‌ی ته‌واو کرد و هاته‌وه‌و ئێمه‌ش رۆیشتین بۆ به‌خێر هاتنه‌وه‌ی، و رۆژێکیان لای ده‌لیله‌که‌یان دانیشتبووین و هه‌روا قسه‌مان ده‌کرد، قسه‌ هات به‌ قسه‌دا و گوتی: مامۆستا! من هه‌وڵم داوه‌ ئه‌و حاجیانه‌ی له‌ته‌کما بوون به‌باشی ریان پێ نیشان بده‌م و لای مامۆستا خه‌تیب رێنوێنیم بۆ وه‌رگرتبوون، و فه‌رموو بیخوێنه‌ره‌وه‌. که‌سه‌یرم کرد هه‌مان وه‌ره‌قه‌ی خۆم بوو که‌ بۆ حاجی حه‌مه‌ ساڵحم نوسیبوه‌وه‌..

ئیتر من هیچ قسه‌م نه‌کرد به‌ڵام پێم سه‌یر بوو که‌ گوتی وه‌ره‌قه‌ی مامۆستا خه‌تیبه‌!! رۆژێکیان لای حاجی حه‌مه‌ سالح دانیشتم و گوتم: ئه‌ری وه‌ره‌قه‌که‌ی بۆ تۆم نووسیبوه‌وه‌ لای ده‌لیله‌که‌تان بینیم و گوتی: مامۆستا خه‌تیب بۆی نووسیوم.. ئه‌وه‌ مه‌سه‌له‌ چی بوو؟
ده‌ستی به‌ پێکه‌نین کرد و گوتی: ئه‌ی بێ به‌ڵابی ئه‌گه‌ر من بم وتبا مه‌لای دار به‌ڕووله‌ رینوێنی بۆ نووسیوم، مه‌لای دار به‌رووله‌ کێ ده‌یناسێ تا رێنوێنییه‌کانیان به‌لاوه‌ موعته‌به‌ر بێت، به‌ڵام خه‌تیبی سلێمانی هه‌موو که‌س ده‌یناسێ و که‌س مله‌ جووره‌ له‌ قسه‌یا ناکات، ئه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ من گوتم: وه‌ره‌قه‌ی خه‌تیبه‌!!
ئینجا حاڵی بووم که‌ له‌به‌ر چی ئه‌م کاره‌ی کردووه‌!!

له‌م رۆژانه‌دا به‌هادینی کوڕم و دۆست و ناسراوێکی ترم له‌م شاره‌ی خۆماندا که‌ نیازیان وابوو بۆ حه‌ج بچن داوایان لێکردم پوخته‌یه‌کیان بۆ بنووسم، منیش پوخته‌یه‌کم بۆ نووسین، و والێره‌شدا بڵاوی ده‌که‌مه‌وه‌ چونکه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ پوخته‌و پاڵفته‌ی کتێبێکه‌، وکاتێ حاجی ده‌یخوێنێته‌وه‌ ده‌زانیێ ئه‌گه‌رکام کرده‌وه‌ ئه‌نجام بدات حه‌جه‌که‌ی داده‌مه‌زرێ و کامیان نه‌کات له‌ کیسی چووه‌.. بۆ ئه‌وه‌ی که‌سانێکی تری وه‌ک ئه‌وانیش ئینشا ئه‌ڵڵا سوودی لێ وه‌ربگرن
..

ئه‌رکانی حه‌ج بریتییه‌ له‌ پێنچ شت ‌:

1. نێتهێنان له‌کاتی ئیحرام دابه‌ستندا.
2. وه‌ستان له‌ عه‌ره‌فات.
3. حه‌وت جار سووڕانه‌وه‌ به‌ده‌وری که‌عبه‌دا.
4. راکردن له‌ نێوان سه‌فاو مه‌روه‌دا.
5. تاشین یا کورتکردنه‌وه‌ی مووی سه‌ر.
ئه‌م ئه‌رکانانه‌ ئه‌گه‌ر یه‌کێکیان ئه‌نجام نه‌درێت حه‌جه‌که‌ به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌، و به‌ که‌فاره‌ت قه‌ره‌بوو ناکرێته‌وه‌..

واجیاتی حه‌ج بریتییه‌ له‌ پێنچ شت:

1. ئیحرام دابه‌ستن له‌ میقاته‌وه‌، واته‌ له‌و شوێنه‌وه‌ که‌ بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌ک دیاری کراوه‌..
2. ره‌جم کردنی شه‌یتان. له‌ رۆژی جه‌ژنی قوربان و سێ رۆژه‌ی دوای جه‌ژندا.
3. مانه‌وه‌ی شه‌و له‌ موزده‌لیفه‌دا..
4. مانه‌وه‌ی شه‌وه‌کانی پاش جه‌ژنه‌ له‌ {مینا}دا.
5. خۆپاراستن له‌و شتانه‌ی که‌ به‌هۆی ئیحرامه‌وه‌ له‌سه‌ر حاجی حه‌رام ده‌بن..
ئه‌گه‌ر یه‌کێ له‌مانه‌ فه‌وتا به‌ که‌فاره‌تدان تۆڵه‌ی ده‌کرێته‌وه‌..
جگه‌ له‌م پێنچ روکن و پێنچ واجباته‌ هه‌رچی بکرێ له‌ حه‌جدا سوننه‌ته‌و ئه‌گه‌ر نه‌یش کرێت زیان له‌ حه‌جه‌که‌ نادات..

به‌ سێ جۆر ئیحرام دا ده‌به‌سترێت:

1. جۆری یه‌که‌میان پێی ده‌گوترێ : ئیفراد، واته‌: ئیحرامی حه‌ج به‌ ته‌نیا و ئیحرامی عه‌مره‌یش به‌ ته‌نیا.. شێوه‌ی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌م جۆره‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ حاجی ئیحرام بۆ حه‌ج داببه‌ستێ و ئادابی حه‌ج ته‌واو بکات و پاشان ئیحرام بۆ عه‌مره‌یش ببه‌ستێ و ئادابی عه‌مره‌که‌ ته‌واو بکات.. ئه‌مه‌یان قورسه‌و زه‌حمه‌تی زۆره‌..
2. جۆری دووه‌میان پێی ده‌گوترێ : قیران. واته‌: حه‌ج و عه‌مره‌ به‌یه‌که‌وه‌ کردن، ئه‌مه‌ش به‌وجۆره‌ ده‌بێت که‌ ئیحرام له‌میقاته‌وه‌ به‌نێتی حه‌ج و عه‌مره‌ ببه‌ستێ، و ته‌نیا ئادابی حه‌ج به‌جێ بێنێ، و به‌ به‌جێهێنانی ئادابی حه‌ج ئادابی عه‌مره‌یشی به‌جێهێناوه‌.. و به‌مجۆره‌ هه‌ردووکیانی به‌جێ هێناوه‌..
3. جۆری سێ هه‌میان پێی ده‌گوترێ: ته‌مه‌تتوع، واته‌: وه‌رگرتنی ره‌حه‌تی و حه‌سانه‌وه‌.. ئه‌مه‌ش به‌وجۆره‌ ده‌بێت که‌ له‌ میقاتی وڵاتی خۆیه‌وه‌ ئیحرامی عه‌مره‌ دابه‌ستێ، و عه‌مره‌که‌ی ته‌واو بکات، و ئیحرام ده‌شکێنێ، و ئیسراحه‌تی خۆی وه‌رده‌گرێت تا کاتی حه‌ج ..ئه‌وسا له‌شاری مه‌ککه‌وه‌ ده‌ست به‌کار ببێت بۆ حه‌جه‌که‌ی و له‌ میقاتی خه‌ڵکی مه‌ککه‌وه‌ ئیحرامه‌که‌ی دا ببه‌ستێ، و ئادابی حه‌جه‌که‌ی ته‌واو بکات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌م جۆره‌ ئیحرامی دابه‌ست ده‌بێ حه‌یوانێک بکات به‌ فیدیه‌..

ئه‌وکه‌سه‌ی له‌ ئیحرامدا بێت ئه‌م نۆ شتانه‌ی خواره‌وه‌ی لێ حرام ده‌بێت:

1. پیاو لێی حه‌رام ده‌بێت هه‌موو سه‌ری یا هه‌ندێک له‌سه‌ری دابپۆشێت. حه‌رامه‌ سه‌ری به‌ کڵاو یا مێزه‌ر یا چه‌فته‌ دابپۆشێ، مه‌گه‌ر له‌به‌ر ناچاریی وه‌ک گه‌رما یا سه‌رمایه‌کی زۆر، یانه‌خۆشی.. له‌م کاته‌دا دروسته‌ شتێ به‌سه‌ریا بدات به‌ڵام ده‌بێ که‌فاره‌ت و فیدیه‌ی بدات.. هه‌روه‌ها پیاو حه‌رامه‌ هه‌موو له‌شی یا هه‌ندێکی به‌ پۆشاکی دوراو دا بپۆشێ.. به‌ڵام دروسته‌ که‌مه‌ربه‌ندی پاره‌و شتومه‌کی به‌سه‌ر خاولیه‌که‌ی خواره‌وه‌یا ببه‌ستێ.
2. حه‌رامه‌ ئافره‌ت ده‌ستکێش بکاته‌ ده‌ستی و رووی خۆی دابپۆشێ، جگه‌ له‌م دوو شوێنه‌ی دروسته‌ هه‌موو له‌شی دابپۆشێ و جل و به‌رگی ئاسایی خۆی له‌به‌ر بکات بۆ ئیحرام.
3. به‌کارهێنانی بۆنی خۆش له‌جل و به‌رگ و له‌شدا، به‌ڵام زیانی نییه‌ خۆشۆردن به‌ سابوونێکی بۆنخۆش.
4. چه‌ورکردنی مووی سه‌ر و ریش.
5. بڕینی نینۆک و تاشینی مووی سه‌ر و ریش وسمێل، و شوێنه‌کانی تری له‌شی پیاو وژن.. به‌ڵام لابردنی نینۆکی شکاو و موویه‌ک که‌ له‌پێلووی چاوا روابێ زیانی نییه‌.
6. ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی جنسی له‌نێوان ژن و مێردا.. چونکه‌ حه‌ج و عه‌مره‌ به‌ جیماع به‌تاڵ ده‌بنه‌وه‌.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا واجبه‌ ئه‌و حه‌جه‌ به‌تاڵه‌شی ته‌واو بکات، و که‌فاره‌تیش بدات و واجبه‌ له‌ ساڵی دواییدا حه‌جه‌که‌ی بکاته‌وه‌..
7. راوکردن و کوشتنی هه‌موو ئاژه‌ڵێکی گۆشت خوراوی وشکانی حه‌رامه‌..
8. بڕینی گژ و گیاو دار و دره‌ختی مه‌ککه‌ و مه‌دینه‌.. جگه‌ له‌ گیای {إذخر}.
9. ژن به‌ شوودان و ژن ماره‌ بڕین.

--------------------------------------------------------------

 ئا گا داریه ک:

مامو ستا (حه سه ن پینجوینی) له زا نا یانی به ناو بانگ و داعیانی ئه مروی کوردوستانی عیراقه وله ئوسترالیا له خارجی عیراق نیشته جی یه .

 

/ 3 نظر / 66 بازدید
دعوت مدارس اهل سنت به مناظره

سلام چند تا سایت پاسخ به شبهات داخل پیوندهای وبم هست. ( ** ) اگه خواستید لینک شون کنید. http://www.iranmazhabi7.blogfa.com/ و من الله التوفيق اللهم عجل لولیک الفرج یاحق